رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠/٣/٩٦ی هەتاوی لە درێژەی دانیشتنەکانی هەر دوو دەفتەری سیاسییدا، هەیئەتێکی حدک بە سەرپەرەستی بەرێز مستەفا مەولوودی، سەردانی دەفتەری سیاسیی حدکا یان کرد. کە لەلایەن هەیئەتێکی دەفتەری سیاسییەوە بەسەرپەرەستی بەڕێز مستەفا هیجری پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، باس لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی ئەرکی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات خرایە بەر باس و هەردوو دەفتەری سیاسی دوای باسێکی وردو هەمەلایەنە لەوپێوەندییەدا، هەیئەتەکانی هەردوو لایان ڕاسپارد کە هەوڵ بدەن بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕێوشوێنانەی لە ئاکامی باسەکانی ئەو کۆبوونەوەدا دیاری کران، بۆ دڕیژەدان بە کۆبووەنەکانیان و، گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە هەم ئاکامەکەی یەکگرتنەوەی حیزب بێ، هەم داهاتووی بەیەکەوەبوون لە پێناو خەبات بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستەبەر بکا.