ستیون منوچین، وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پێدانی مۆڵه‌تی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئایرباس و بۆئینگ به كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی گه‌مارۆ نوێیه‌كانه‌وه پێداچوونه‌وه ده‌كا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ستیوان منوچین، وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا گوتی، ئا‌مریكا به‌هۆی گه‌مارۆ نوێیه‌كانه‌وه پێداچوونه‌وه به مۆڵه‌تی فڕۆشتنی فڕۆكه به كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كا.
هه‌روه‌ها ناوبراو داوای له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا كرد كه گه‌مارۆكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سووریه و كوره‌ی باكوور چڕتر بكه‌نه‌وه.
وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ده‌وڵه‌تی ترامپ گوتبووی، به مه‌به‌ستی پاراستنی خه‌ڵكی ئا‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندابێ ده‌یكین و ئه‌گه‌ر پێویست بێ گه‌مارۆكانی دژی ئه‌و وڵاتانه چه‌ند قات چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌پێی ڕێكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئۆباما و كۆماری ئیسلامیی ئێران، قه‌راره تاران تا ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژه‌ی ١٥ گه‌وره فڕۆكه‌ی بۆئینگ ٧٧٧ له ئا‌مریكا وه‌ربگرێ.
به‌ڵام كۆنگره‌ی ئا‌مریكا له مانگی نوامبری ڕابردوو گه‌ڵاڵه‌یه‌كی په‌سند كرد كه پێش به جێبه‌جێكرانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ده‌گرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئه‌و فڕۆكانه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هێزه تیرۆریسته‌كانی خۆی بۆ سووریه و شوێنه‌كانی دیكه به‌كار دێنێ.