هێزە لیباس شەخسییەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆی سەر ە پارێزگای ورمێ، کەسێکیان لەو شارە دەسبەسەر کرد.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ١٠ کەس هێزە لیباس شەخسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ کەسێکیان بە “ئەمیر پەیغامی” تەمەن ٢٨ ساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند؛ بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ دەستخستنی زانیاری لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیان کردوە، بەڵام بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات هیچ وەڵامێکی ڕوونیان پێ نەداونەتەوە.
ئەمیر پەیغامی برای “خالید پەیغامی” یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە شەڕی هێزکانی سپای پاسداران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی “قەرەسەقەڵ شەهید کرا.
شایانی باسە کە تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە هیچ زانیاییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.