بۆڵدوزێرێكی ئیداره‌ی ڕێگه‌ویان و شارسازی له كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی قه‌راخ جاده‌كانی شاری مێهران وه‌سه‌ر مینێكی دژه تانك ده‌په‌ڕێ و شۆفیری بۆڵدوزێره‌كه به‌هۆی ده‌نگی مینه‌كه‌وه كاس ده‌بێ و به‌خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا بۆڵدوزێلێكی ئیداره‌ی ڕێگه‌ویان و شارسازی له كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی قه‌راخ جاده‌كانی شاری مێهران وه‌سه‌ر مینێكی دژه تانكی به‌جێمای شه‌ڕه‌٨ ساڵی نێوان ئێران و عێراق په‌ڕی و شۆفیری بۆلدوزێره‌كه به‌هۆی ده‌نگی مینه‌كه‌وه ڕاوانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
شایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه‌دا، ئه‌وه دووهه‌مین ڕووداوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای سه‌رده‌می شه‌ڕ له ناوچه‌ی سنووری پارێزگای ئیلامه.
یه‌كه‌م ڕووداو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی ئه‌بووغه‌ریبی شاره دێهلۆران ڕوویدا كه له‌و ڕووداوه‌دا شۆفیری بێڵ میكانیكێك له كاتی كاركردندا له زه‌وی جووتیاریدا مینێكی به‌ڕوودا ته‌قیه‌وه و به تاساوی بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه.