چالاكێكی كرێكاری له شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگكرا و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
واحید سه‌یده، چالاكی كرێكاری كه له ساڵی ٩٤ پاش تێپه‌ڕكردنی ٢ ساڵ زیندان به‌هۆی ئه‌ندامبوون له ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری و به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سه‌كانی كرێكاری ئازاد كرابوو، له ڕه‌وتی به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كانی یه‌كیه‌تیی كرێكاران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد بانگكرا و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیگه‌یاندنی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری، واحید سه‌یده، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی له‌و شاره بانگكرا و پێیان ڕاگه‌یاند كه ده‌بێ سبه‌ی سه‌ردانی ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه بكه و ڕۆژی ڕابردوو له كاتژمێری ١٠ به‌یانییه‌وه تا ٣ی دوای‌نیوه‌ڕۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و پاشان ئازاد كرا.
ناوبراو به‌فرانباری ساڵی ٩١ له‌گه‌ڵ یوسف ئابخه‌رابات و محه‌ممه‌د مه‌ولانایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌وه شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون.
دادگای شۆڕش له‌و شاره ڕۆژی ١٨ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٢ به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری و به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار و ژنان ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ر داسه‌پا.
واحید سه‌یده پاش كێشانی ٢ ساڵ زیندان له ڕۆژی ١٢ی سه‌رماوه‌زی ستاڵی ٩٤ له زیندانی ناوه‌ندیی مه‌هاباد ئازاد كرا.