ڕؤژی دووشه‌ممه، ٨ی جۆزه‌ردان تازه‌لاوێک له پیرانشار به ناوی سارا ئاکفووده (کانی) خۆی هه‌ڵاواسیوه و کۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” بنه‌ماڵه‌ی کانی که له بنه‌ڕه‌ت‌دا فه‌رهه‌نگی و خه‌ڵکی مه‌هابادن، که‌سانێکی خۆشناون و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی کانی نه‌زاندراوه.
خۆکوژیی کانی ئاکفووده له پیرانشار له حاڵێک‌دایه که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له ٤٠که‌س له کوردستان هه‌وڵی خۆکوژییان داوه که به داخه‌وه زیاتر له ٢٠ که‌س له‌وان گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردان و له ماوه‌ی ٨ ڕۆژی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌زا ڕۆسته‌م‌زاده له سه‌قز، شیما قه‌ره‌نی له مه‌هاباد، ئیلاهه ئه‌حمه‌دیان له سه‌قز، ئاره‌ش وه‌یسی له کامیاران، سه‌حه‌ر ئه‌یوبوه‌ند له مه‌ریوان و کامیل ب له دیوانده‌ره خۆیان کوشتوه.