له به‌رده‌وامیی ڕه‌وتی فشارهێنانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆسه‌ر نووسه‌ران، نووسه‌رێكی كورد له خۆراسانی باكوور له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره بانگ‌كرا و هه‌روه‌ها بڵاوكراوه‌یه‌كی كوردیش له‌و پارێزگایه داخرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، عه‌باس ئیسماعیلی، نووسه‌ری كوردی خه‌ڵكی خۆراسانی باكوور بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگ‌كرا و ڕێگرییان له چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه كوردییه‌كانی ناوبراو كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، گوتی، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاندوه كه شێوه نووسینی لاتین گرووپه تیرۆریسته‌كانی به‌كاری دێنن و له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆماری ئیسلامی‌دا نییه و هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه كتێب و بڵاڤۆكه به‌و شێوه نووسینه چاپ و بڵاو بكاته‌وه.
چاپخانه‌ی “عه‌مو عه‌له‌وی” تا ئێستا ٨ كتێبی شێعری منداڵانی به زمانی كوردی و زیاتر له ٣٠ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێزمانی كوردی چاپ و بڵاوكردۆته‌وه.
نووسه‌رانی كوردی خۆراسانی باكوور ده‌ڵێن، ئازار‌و ئه‌زیه‌تی كردن و فشاره‌كانی ئیداره‌ی‌كانی ئیتلاعات، حه‌راسه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌ومنیه‌تییه‌كانی دیكه‌ی ئێران بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه هیچ به‌رهه‌مێكمان نه‌بێ و ته‌نانه‌ت چالاكییه فه‌رهه‌نگییه‌كانیشمان ڕاگرتوون.
نووسه‌رانی وه‌ك محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی، میچهدی جه‌عفه‌رزاده، جه‌واد عه‌لینیا، عه‌باس ئیسماعیلی و یه‌حیا عه‌له‌وی‌فه‌رد پێداگریی ده‌كه‌نه‌وه كه فێركردنی زمان ناسنامه‌ی كورده بۆ كورده‌كانی خۆراسان كه زاراوه‌ی خۆیانه و به‌پێی ئه‌سڵی ١٥ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر كه‌س مافی خۆیه‌تی به زمانی دایكی بخوێنێ و بنووسێ.
چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش شواری ئیسلامیی ئاوایی “باغچه‌ق”ی بۆجنورد تابلۆی كۆڵانه‌كانی ئه‌و ئاواییه‌ی به مانی كرمانجی و ئه‌لف و بێی لاتینی نووسیه‌وه كه پاش چه‌ند ڕۆژ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هه‌موو ئه‌و تابڵۆیانه‌یان لێكرده‌وه و شكاندیانن.