ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” دۆخی نا لەباری بەندکراوێکی سیاسیی کوردی بەناوی حەبیبوڵلای لەتیفی وەبیر هێناوە.
حه‌بیبوڵا له‌تیفی خوێندكاری ساڵی ئاخیری ڕشته‌ی “ئه‌ندازیاریی سهنایهع” له زانكۆی ئیلام بوو، كه ڕۆژی ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٨٦ ده‌سبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
حه‌بیبۆڵڵا له‌تیفی ساڵی ٨٦ له شه‌قامی ئه‌ده‌بی شاری سنه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرا و پاش ڕاگرتنی نزیك به ٤ مانگ له ژووری ئینفرادیی گرتنگه‌ی ئیتلاعات و لێدان و كوتان و سهرشكاوییهوه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواسترایه‌وه.
ناوبراو ساڵی ٨٧ له لقی یه‌كی دادگا هه‌مان شار به سه‌رۆكایه‌تیی قازی بابایی به‌تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا دادگای كرا‌و حوكمی ئێعدامه به‌سه‌ردا سه‌پا.
حوكمی حه‌بیبوڵا له‌تیفی، یه‌كه‌م جار له هاوینی ساڵی ٨٧ ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه ناڕه‌زایه‌تیی ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری ناوبراوی لێكهوتهوه و بۆ دادگای پێداچوونه‌وه نێردرا ، به‌ڵام له زستانی هه‌مان ساڵ، دادگای پێداچوونه‌وه هه‌مان حووكمی ته‌ئید كرده‌وه. به‌قسه‌ی چه‌ند گرووپ له چالاكانی مافی مرۆڤ له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، په‌روه‌نده‌ی له‌تیفی بۆ دوایین پێداچوونه‌وه بۆ دیوانی باڵای ئێران نێردرا و بۆ جاری سێیه‌م له به‌هاری ساڵی ٨٨ ئه‌م حووكمه دیسان وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.
شایانی باسه كه پاش ١٠ ساڵ له به‌ندكراویی خۆی تا ئێستا ناوبراو هیچ مه‌ره‌خه‌سیی پێنه‌دراوه و له زیندانی سنه‌دا له بارودۆخێكی ناله‌بار ده‌ژی