یه‌كیه‌تیی ئورووپا ئه‌و بڕیاره‌ی له پێناو ستراتیژیی خۆی له‌باره‌ی سووریه درێژ كرده‌وه و گوتی، ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی تا ئه‌و كاته‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی پێشێل بكا ئه‌و گه‌مارۆیان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
هاوكات شورای ئورووپاش ٣ وه‌زیری دیكه‌ی رشێژیمه سووریه‌ی له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت. ئێستا ئه‌و لیسته‌یه ٢٤٠ كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی سووریه‌ی تێدایه كه سه‌فه‌ركردن و حیسابه بانكییه‌كانیان له قه‌ده‌غه كراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و شیركه‌تانه مافی هیچ سه‌رمایه‌گه‌وارییه‌كیان له یه‌كیه‌تیی ئورووپادا نییه.
گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاتی سووریه گه‌مارۆی نه‌وت، به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری، ڕاگرتنی سه‌رمایه‌ی بانكه‌كانی سووریه له یه‌كیه‌تیی ئورووپا و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و تێكنۆلۆژی و هه‌روه‌ها ئامێره‌كانی پێوه‌ندیگرتنی وه‌ك ته‌له‌فوون و ئینترنێت ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر وه‌ك له ستراتیژیی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له‌باره‌ی سووریه كه مانگی ئاوریلی ٢٠١٧ په‌سندكرا، هاتووه كه یه‌كه‌یتیی ئورووپا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه هیچ ڕێگه چاره‌ره‌یه‌كی نیزامی له سووریه ناتوانێ ئه‌و وڵاته بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری بگێڕێته‌وه و هه‌میشه پشتیوانی له نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وتووێژه‌كانی ئاشتی له ژنێڤ ده‌كا.