هێزه‌كانی تاڵه‌بانی ئه‌فغانستان له شه‌ڕ و پێدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته چه‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان پێبووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی “پژواك” قوماندان ئامنیه پكتیكا” ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه له دوایین شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تاڵه‌بان ٤ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ركراون كه چه‌كی دروستكراوی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان پێبووه.
ناوبراو گوتی، ئه‌وه یه‌كه‌م جاره ئه‌و جۆره چه‌كه ده‌بینین كه لۆگۆی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێوه‌یه بۆ شێواندنی ئه‌فغانساتان و ناسه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته بۆ هێزه‌كانی تاڵه‌بانی ناردوه. پێشتریش له وه‌لایه‌تی پكتیكا كۆماری ئیسلامی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ناردوه.
شایانی باسه كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ هێزه توندئاژۆ ئیسلامییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه كه به مه‌به‌ستی دووركردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له وڵاته‌كه‌ی ئاژاوه له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری دروست بكا.