فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانان به به‌ردانه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌ڕه‌شه‌یان له قاسم سلێمانی كرد.
چالاكانی سووریه ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی سه‌ربه هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندراویان له كۆمه‌ڵێك له ناوچه‌كانی سووریه بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه‌كانی سه‌ربه رشێژیمی ئێران هه‌یه كه له‌و دواییانه‌دا له سنووره‌كانی ئه‌لتنف سووریه نزیك بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سكای نیوزی عه‌ره‌بی، له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌دا ئه‌وه هاتووه كه هێزه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌خێرایی له ناوچه‌ی ٥٥ كیلۆمیتریی پایه‌گای نیزامیی ئه‌لتنف بچنه ده‌ره‌وه. ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی تایبه‌تی ئامریكادایه و له‌و شوێنه هێزه‌كانی سووریه په‌روه‌رده‌ی نیزامی ده‌كه‌ن.
به‌پێی قسه‌ی چالاكانی سووریه، له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌دا هاتووه كه ئه‌و هێزانه له‌وه زیاتر مافی پێشڕه‌ویان نییه وهێزه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی درێژخایه‌نی ڕێگه‌ی به‌غدا بۆ ده‌مێشق دان.
كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی هێزه چه‌كداره‌كانی پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌دیان ئاگاداركردۆته‌وه كه له ڕێگه‌ی ئاسمانییه‌وه پشتیوانی له ناڕازیان و ئۆپۆزیسیۆنی سووریه له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ین.