لە هەڵمەتێکی کوردانەو فەرهەنگیدا، بەشێکی بەرچاو لە گەڕەک و شەقامەکانی شارۆچکەی مهماندار سەربە شاری نەغەدە بە ناوی ناودارانی کوردەوە ڕازایەوە.
ئەو کارە فەرهەنگییە بە دەسپێشخەری چالاکانی مەدەنی و پاڵپشتی یەک دوو کەس لە شوڕای ئەو شارۆچکەیە بەڕێوەچوو.
شایانی باسە گۆڕینی ناوی گەڕەک و شەقامەکان لە زمانەکانی بێگانەوە بۆ کوردی خزمەتێکی فەرهەنگی وشوناسخوازانەیە.
ساڵی پاریش لە شاری مەهاباد بەشێک لە کاسبکار و دوکاندارانی ئەوشارە لە هەڵمەتێکی هاوشێوەدا ناوی کوردییان لە سەر دەرکی دوکانەکانی خۆیان نووسی.
ئەو چالاکییە مەدەنیە لەو شار وناوچانەی کە کورد لە باری شووناسەوە مەترسی فەوتانی لەسەرە خزمەتێکی فەرهەنگی و بەبایەخە