كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵان له ناوچه‌ی مه‌ریوان ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
به‌پێی هەواڵدەریی “هەنگاو”، كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ساڵ به ناوی سه‌حه‌ر ئه‌یووبوه‌ند، خه‌ڵكی ئاوایی قامیشڵه‌ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌رمانیی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌حه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ده‌ستی بۆ خۆسووتاندن برد و به‌هۆی قووڵیی سوتانه‌كه‌ی پاش ماوه‌یه‌ك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه له ژێر چاودێریی پزیشكی‌یدا بوو و بۆ ماڵی باوكی گه‌ڕێندرایه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌ریوانی ده‌گوازنه‌وه و له‌وێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.