دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حوکمی ئێعدامی کەسێکی خەڵکی شاری نەغدەی لە زیندانی ناوەندیی شاری زەنجان جێبەجێ کرد.
چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو حوکمی ئێعدامی کەسێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی عەبدوڵڵا قادرزادە تەمەن ٣٤ ساڵ بە تۆمەتی پێوەندی هەبوون بە مادەی هۆشبەر جێبەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە شاری “خوڕڕەمدەڕڕە”ی سەر بە پارێزگای زەنجان بە تاوانی پێبوونی مادەی هۆشبەر دەسبەسەر کرا.
پێشتر دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی ئێعدامی بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردەدا سەپاندبوو.
شایانی باسە بەپێی ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی زایینی ٢٠١٦دا، ٢٩٥ کەس بە تاوانی جۆراوجۆری پێیوەندییدار بە مادەی هۆشبەر لە زیندانەکانی ئێران ئێعدام کراون.