پاش وه‌گه‌ڕخستنی سێهه‌مین كارخانه‌ی مووشه‌كسازی بالیستیك، ڕۆمان ناداڵ، وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له كاردانه‌وه‌ی دروستكردنی سێهه‌مین كارخانه‌ی مووشه‌كسازیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای له‌و وڵاته كرد كه پێبه‌ند به ڕێكه‌وتنه‌كانی شواری ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێ و له دروستكردنی ئاژاوه و گرژی له ناوچه‌دا خۆی بپارێزێ.
هه‌روه‌ها ناداڵ گوتی، ئه‌گه‌ر مووشه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكیان هه‌بێ، پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی‌٢٢٣١ی شواری ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كانه. پێشتریش ئا‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژاوا سه‌باره‌ت تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.
به‌پێی بڕیارنامه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێران ناتوانی مووشه‌كگه‌لێك تاقی بكاته‌وه كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكیی هه‌بێ. كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕودكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیدیعایه ده‌ڵێ، به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێمه ته‌نیا بۆ به‌رگرییكردن له خۆمانه و هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی له پشت نییه.
هه‌واڵده‌ریی فارس له زمان فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌ی به‌رزی سپای پاسداران به ناوی ئه‌میرعه‌لی حاجی‌زاده ڕایگه‌یاند، كه كۆماری ئیسلامیی ئێران سێهه‌مین كارخانه‌ی ژێرزه‌مینیی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیكی وه‌گه‌ڕخست.
هه‌واڵی دروستكردنی ئه‌و كارخانه‌یه له حاڵێكدا بڵاوكرایه‌وه كه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، له یه‌كه‌م سه‌فه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له وڵاتی عه‌ره‌بستان كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به پشتیوانی سه‌ره‌كیی میلیشا چه‌كداره تیرۆریسته‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست زانی و گوتی، نه‌ته‌نیا مه‌ترسی بۆ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه به‌ڵكوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.