ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی دنیای مه‌جازی له ئێران به‌رده‌واتم و له نوێترین ڕاپۆرتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌و چالاكانه ٧ كه‌س له شاری كرماشان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی مێهر، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سپای پاسداران گرووپێی ٧كهسیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دنیای مه‌جازی له پارێزگای كرماشان دهسبهسهركردوه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و گرووپه به تۆمه‌تی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ دین و كۆماری ئیسلامیی چالاكیان كردوه. ئه‌و تۆمه‌ته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سپای پاسداران وه‌پاڵ چالاكانی دنیای مه‌جازی ده‌درێ. ئه‌و گرووپه زیاتر له ٢ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌بووه كه له‌لایه‌ن كارناسانی سایبێریی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له گیلانی ڕۆژاوای سه‌ربه پارێزگای كرماشان ئاشكراكراوه و پاشان داخراوه و ٧ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و گرووپه تێلگرامێیان دهسبهسهركردوه.
كۆتایی ساڵی ڕابردوو ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی بواری دنیای مه‌جازی له ئاستی ئێران ده‌نگدانه‌وه هه‌بوو كه وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌جواب هێنا و گوتی، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه دژی ئه‌منیه‌تی و پێچه‌وانه‌ی شه‌رعه كه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی سیخوڕیی وڵاتانی بیانیه‌وه ڕێبه‌ری ده‌كرێ.
شایانی باسه كه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌رده‌وام به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین له كۆماری ئیسلامی مه‌حكوم ده‌كه‌ن.