لە حاڵێكدا بابەتی خۆڵبارین و پیسیی هەوا کێشهو داڵغهی زۆرو بهردهوامی خەڵكی ناوچە سنوورییەكانی ئێرانو بەتایبەت كوردستانه ، مەعسوومە ئیبتكار دەڵێ هیچ بەرپرسێك ناتوانێ بەڵێنی چارەسەری ئەم کێشهیه بكا.
مەعسوومە ئیبتكار، سەرۆكی ڕێكخراوی ژینگەپارێزی ئێران دەڵێ ئهوه خەڵكن که دەبێ لەگەڵ ئەم گیروگرفتە ڕابێن.
ناوبراو به ئاماژه بهوهی که تەنیا خەڵكی سنوورەكان ئەم كێشەیەیان نییەو تەنانەت لە شاری تارانیش خۆڵبارینو تەپوتۆز هەیە، گوتی بە هاوكاریی وڵاتانی ناوچەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەکرێ پێش بە دیاردەی خۆڵبارین بگیرێ، بهڵام تا ئێستا ئهوه لهو ئاستهدا نهبۆتهو مهوزووعو، له نێوخۆی وڵاتیشدا هیچ كاربەدەستێك ناتوانی چارەسەری بكاو بەڵێنی ئهوه بە خەڵك بدا كە ئەم گیروگرفتە تا چەند ساڵی داهاتوو چارەسەر دەكرێ.
ناوبرا پێداگریی لهسهر ئهوه کردوه که خەڵكی دەبێ لەگەڵ ئەم تەپوتۆزو خۆڵبارینه ڕابێن.
جێی بیرهێنانهوهیه که لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو كۆمەڵێك لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە نامەیەكدا بۆ ڕاپۆرتنێری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، وێڕای ئاگادارکردنهوهی ئهو له بارودۆخی نالەباری خهڵکی كوردستانو باشووری ئێران بههۆی خۆڵبارین، داوایان لە دەوڵەت كردبو كە هەنگاوی جیددی بۆ چارەسەری ئەم کێشهیه ههڵبگرێ.
بە وتەی ئەم ڕێكخراوەیه تەنیا هەوڵێكی هەست پێكراو كە تا ئێستا دەوڵەت بۆ ڕزگار كردنی گیانی خەڵك لهو پێوهندییهدا داویەتی، بڕیاری داخستنی قوتابخانەو ئیدارەكان لە كاتی تهوژمی خۆڵبارینەكان بووە.