ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێ لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢وه تا ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار كەس لە وڵاتی سووریە بە هۆی بۆمبە بۆشكەییەكانەوە كوژراون.
ئەم ڕێكخراوە دەڵێ هەر دوو لایەنی شەڕی نێوخۆی سووریە ئەوەی دەیكەن جینایەتی جەنگییە.
لە ڕاپۆرتێكدا كە ئەم ڕێكخراوە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی بانەمەڕ بڵاوی كردۆتەوە هاتووە كە، بە هۆی ئەم هێرشانەوە لە مانگی ژانوییەی ساڵی ٢٠١٤وه تا ئێستا تەنیا لە شاری حەلەب زیاتر لە 3 هەزار كەس لە خەڵكی مەدەنیی ئهو شاره كوژراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٦٠٠ كەسی دیكەش بە هۆی خۆمپارەو ڕاكێت لە لایەن گرووپەكانی دژبەری بەشار ئەسەد كوژراون.
هەروەها لە ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا ئهوهش هاتووە که دەوڵەتی سووریە بە شێوەی ئامانجدارو سیستماتیك هێرشی كردۆتەسەر خەڵكی مەدەنی، نەخۆشخانەکان، قوتابخانهکانو، بازاڕو مزگەوتەكانی بۆمباران كردوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا لە شاری حەلەب ١١٠ كەسی مهدهنی بە هۆی بۆمبی بۆشكەیی كوژراون، ئەمە لە حاڵێك دایە كە ژمارهی قوربانیان خەڵكی مەدەنی بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە هەمووی سووریە لە سەەرتای ساڵی ٢٠١٢وە تا ئێشتا زیاتر لە ١١ هەزار كەس بووە.
شایانی باسە كە لە ماوەی نزیك بە ٤ ساڵ شەڕی نێوخۆ لە سووریە پتر له ١٠٠ هەزار كەس لە خهڵکی ئەم وڵاتە كوژراونو زیاتر لە ١٠ میلیون كەس ئاوارە بوون.