ساڵانە ٥٠٠ هەزار كەس لەئێران به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێ ڕێیان له زیندان ده‌که‌وێ.
ئەسغەر جه‌هانگیر، سەرۆكی ڕێكخراوی زیندانەكانی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە گوتی، زیاتر لە نیوەی ئەم حەشیمەتە بە لانی زۆرەوە كەمتر لە یەك مانگ زیندانی دەكرێن كە ئه‌مه نیشانەی ئەوەیە ئەم كەسانە پێویست به گرتنیان نه‌بوه‌و کێشه‌که له جۆری بهدواداچوونو بڕیاردان له‌سه‌ر پهروهندهکانه.
سەرۆكی زیندانەكانی ئێران هەروەها دەڵێ سەدی ٢٥ی بەندكراوەكانی ئێران بە هۆی كەمیی دادیارو لێكۆلەر پەروەندەكانیان لە كاتی خۆیدا نابەسترێو ئه‌وه‌ش واده‌کا ماوه‌ی به‌ندکرانیان له زیندان درێژ ببێته‌وه.
جیهانگیر ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر قەرزی دییە، مارەییو نەفەقە لە زیندانەكانی ئێران‌دا به‌ند کراون ٧ هەزار كەسهو ئەم ڕێكخراوە لە هەوڵی ئەوە دایە نیزامێک جێ بخا که كەس لەخۆڕا نەگر و ئەگەر كەسانێك سووكە تاوانێکیان كردبێ، ئه‌وا سزای دیكەیان بۆ دیاری بكەن، لەبەر ئەوەی كە زیندانەكان نابێ ببنە شوێنی مانەوەی نەخۆش‌و قەرزدارەكان.
سەرۆكی ڕێكخراوی زیندانەكانی ئێران ده‌ڵێ له ئێستادا هه‌وڵی دەوڵەت ئەوەیە كە لەم ساڵدا ٣٠ تا ٤٠ هەزار زیندانی لە دەرەوەی زیندانەكاندا ڕابگرێ.