فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردیەکان له وڵاتی دانمارک سمینارێکی سیاسی له ژێر ناوی (به دەوڵه ت بوون و ژینۆساید ) بۆ بەڕێز سمایل بێشکچی نوسەر و لێکۆڵەر و رووناکبیری تورکی دۆست و دڵسۆزی گەلی کورد پێکهێنا. سمینارەکه کاتژمێر ۲ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ٢٧-٥-٢٠١٧ی زایینی له شاری( برۆندبی ئوستەی ) وڵاتی دانمارک به بەشداری کۆمەلیکی بەرچاو له نوێنەر و ٸەندامانی حیزب و لایەنەکانی چوار پارچەی کوردستان و خەڵکی ڕوناکبیر و ڕەوەندی کوردی، به خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له یاد و ناوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد دەستی پێکرد. له دەسپێکی سمینارەکه دا بەڕێز عەدنان ٸاغا جان بەرپرسی فیدڕاسیۆنی کۆمەڵه کوردییەکان وێڕای بەخێر هاتن کردنی ٸاماده بووان کورتەیەکی له سەر ٸامانجی سمینارەکه و ژیان و به سەرهاتی بەڕێز بێشکچی پێشکەش کرد به دوای وتاری بەڕێز عەدنان، کورته فیلمێکی دێکۆمێنتاری سەبارەت به ژیان و خەبات و بەندکران و هەوڵ و تێکۆشان و نووسین و بڵاوکراوەکانی ناوبراو بۆ دیفاع له مافی ڕەوای گەلی کورد و دژایەتی و مەحکومکردنی سیاسەتی دژ به کوردی حکومەتەکانی داگیرکەری کوردستان به تایبەت دەوڵەتی تورک نمایش کرا. پاشان بەڕێز بێشکچی باسەکەی خۆی پێشکەش کرد و به وردی تیشکی خسته سەر گرینگی بە دەوڵەتبوونی کورد و زەرورەتی یەکگرتویی و هەوڵی هەموو لایەن و هێزه سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەمەبەستی ڕاگەیاندن و دامه زراندنی دەوڵەتی سه ربه خۆی کوردی له هەر یەک له پارچەکانی کوردستان وکار تێکەری له سەر چاره نووسی کورد به گشتی. پاش وتەکانی بەڕێز بێشکچی و پشوویەک، به پرسیار له لایەن به شدار بووان و وڵامدانەوه له لایەن بەڕێز بێشکچی سمینارەکه درێژەی پێدرا . له سەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی سمینارەکه شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دانمارک، به هاورێیەتی بەڕێز خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتە، بەشداری سمینارەکه بوون.