ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی مەی ٢٠١٧ی زایینی، بزوتنەوەی گۆران لە لەندەن کۆرێکی پرسەو سەرەخۆشی بۆ بەڕێز نەوشێروان مستەفا تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان، لە ” لەندمارك لەندەن هوتێل” رێکخست.
ئەم مەراسمە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ بە وتەی چەند هاورێ و دۆستی کاک نەوشیروان و هەروەها چەند پارچەیە مۆسیقا دەستی پێکرد و بە چەندین و وتار و پەیامی بزوتنەوەی گۆران تا کاتژمێر ٧ی ئێوارە درێژەی کێشا
جێگەی ئاماژەیە کە بەرێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا ئامادەی ئەم پرسەیە بوو و چەپکە گوڵی ڕێز لێنانی لە بەردەم وێنەی بەڕێز نەوشێروان مستەفا دا دانا.
پێویست بە گوتنە کە رێکەوتی ٢١ی مەی بەڕێزان ڕزگار قادرزادە بەرپرسی کومیتەی حیزب لە بریتانیا و کاک کەیوان شێرزاد ئەندامی کومیتەی گشتی حیزب لەو وڵاتە، هاوڕێ لەگەڵ هەیئەتی حیزب، لە پرسەی کۆچکردوو کاک نەشیروان مستەفا دا لە شارەکانی نۆتینگهام و برمینگهام بەشدارییان کرد و چەپکە گوڵی ڕێزلێنان و پەیامی پرسەی و هاودەردی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە هەڤاڵانی بزووتنەوەی گۆڕان.