پۆلێکی دیکه له لاوانی خوێنگه‌رمی رۆژهه‌ڵات پاش په‌یوه‌ست بوونیان به ریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌وره‌ی ٢٢٢ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه‌دا که له چیاکانی سه‌رسنووری رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ڕێوه چوو، بنه‌ماکانی په‌روه‌رده‌ی سیاسی و نیزامی‌یان وه‌رگرت و به ره‌سمی بوون به پێشمه‌رگه.
به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ژماره ٢٢٢ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەرادنی ١٣٩٦ ی هه‌تاوی فێرگه‌ی سیاسی نیزامی به هاوکاریی کۆمیته‌ی شاخی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی به‌ڕێوه برد و به‌م جۆره پولێکی دیکە لە کچان و کوڕانی بەهەست و هەڵوێستی ڕۆژهەلاتی کوردستان به‌رگی پیرۆزی پێشمەرگانەیان لەبەر کرد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزب و مێژووی پڕ شکۆی پێشمەرگانە بەست.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا که لە قه‌دپاڵی شاخی هەڵگورد و له که‌ش و هه‌وایه‌کی شۆڕشگێڕانه‌دا به‌ڕێوه چوو، پاش وتنەوەی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان، به‌شدارانی ده‌وره‌ی ٢٢٢ رێژه و مه‌شقی نیزامی و پێشمه‌رگانه‌یان ئه‌نجام دا.
پاشان جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان د. ئاسۆحەسەن‌زادە قسه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌کان کرد. ناوبراو له وته‌کانیدا سه‌ره‌تا وێڕای پیرۆزبایی له تازه‌ترین پۆلی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات و ده‌سخۆشی له کارگێڕان و مامۆستایانی فێرگه‌ی سیاسی نیزامی، باسی په‌یام و پێویستییه‌کانی پێشمه‌رگه بوونی کرد و گوتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆیه فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی داناوه هه‌تا ئه‌و ریساله‌ت و لێزانییه که بۆ پیشمه‌رگایه‌تی پێویسته به شێوه‌یه‌کی پوخت و ئامانجدار بۆ رۆڵه فیداکاره‌کانی گه‌ل روون بێته‌وه. جێگری سکرتێری گشتی حیزب پاشان باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌مڕۆ به‌هۆی گۆڕانی هه‌لومه‌رج و پێویستیی فره‌ڕه‌هه‌ند کردنی خه‌بات، ئه‌رکی پێشمه‌رگه له جارانیش قورستره و پێویسته ئه‌وان جگه له بواری نیزامی له زۆر بواری دیکه‌شدا خۆ پێ بگه‌یه‌نن. له کۆتایی قسه‌کانیدا د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده داوای له پێشمه‌رگه خوێنگه‌رمه‌کانی دێموکڕات کرد که سه‌رباری سه‌ختیی دۆخی ئێستا و پیلانه‌کانی دژمن بۆ دوودڵ کردن و دابه‌شکردنی ریزه‌کانی جوڵانه‌وه، به ئیمانه‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دانی رێبازی شه‌هیدان سوور بن.
ئینجا پەیامی کۆتایی دەورە لەلایەن یەکێک لە پێشمەرگە سەرکەوتووه‌کانی خولی٢٢٢ی سەرەتایی پێشمه‌رگه بەناوی خاتوو شیوا فانی خوێندرایەوە.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رنامه‌که‌دا، دوو پێشمه‌رگه‌ی ده‌نگخۆش به ناوه‌کانی هیوا ئەحمەدسپەند و خدر محمەممەدپەسەندی چه‌ند مه‌قام و گۆرانی حه‌ماسی و به‌هه‌ستیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
پاشان خاتوو تینا خەڵیفەیی یه‌کێكی دیکه له پێشمه‌رگه‌کانی ده‌وره‌ی ٢٢٢، پارچە شێعرێکی جوانی له وه‌سفی شوناسی کوردانه‌دا خوێنده‌وه.
ئینجا نۆره گه‌یشته سه‌ر دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کان به‌سه‌ر سێ که‌س له سه‌رکه‌وتووترین به‌شدارانی ده‌وره که بریتی بوون له تینا خه‌لیفه‌یی، یه‌حیا ره‌حیمی و یوسف خزرپور. له‌و به‌شه‌دا هاوڕێ محه‌ممه‌د شه‌هره‌وان به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزب پاش دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کان وته‌یه‌کی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێوازی به‌ڕێوه چوونی ده‌وره‌که پێشکه‌ش کرد و سوپاسی له کۆمیته‌ی شاخ و مامۆستایانی فێرگه کرد و جارێکی دیکه پیرۆزبایی به پێشمه‌رگه‌کان گوت.
له دوایین بڕگه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا کاک خالید حه‌سه‌ن خاڵی به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی نیزامی لە فێرگە، سه‌باره‌ت به ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕانە و هەڵسوکەوتی پێشمەرگانە بۆ بەشدارن دوا.