به پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ رۆژی یه‌کشه‌ممه 13ی بانه‌مه‌ڕ کچێکی خه‌ڵکی شاری مهاباد به ناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی بۆ خۆ ده‌رباز کردن له ده‌سدرێژیی مه‌ئموورێکی ئیتڵاعاتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی خۆی له نهۆمی چواری هۆتیل “تارا” ئەم شارەەوە فڕێ ده‌داته خوارێ که له ئاکامدا به شێوه‌یه‌کی دڵته‌زێن گیانی له ده‌ست ده‌دا.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌که‌ن؛ فه‌ریناز که کارمه‌ندی ئه‌و هۆتیله بووه له لایه‌ن خاوه‌نی هۆتیلهکهوە، که به ته‌ما بووه هوتیلهکهی له چوار ئه‌ستێره‌وه بکاته پێنج ئه‌ستێره، ده‌خرێته ژێر فشار که بچێتە لای ئه‌و مه‌ئمووره‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعات که وه‌ک بازڕه‌س دێته ئه‌وێ. ده‌گوترێ که خاوه‌ن هۆتیله‌که فه‌ریناز و مهئموورهکهی ئیتڵاعات ده‌باته یه‌کێک له ژووره‌کانی نهۆمی چواره‌م و درگاشیان له سه‌ر داده‌خا،و فه‌ریناز بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی ئه‌و پیاوه ده‌رباز بێ و پاکیزەیی و کەرامەتی خۆی بپارێزێ، خۆی له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌وه فڕێ ده‌داته خواره‌وه و وه‌ک باس کرا به شێوه‌یه‌کی دڵته‌زێن گیانی له ده‌ست ده‌دا.
ئه‌وه‌ی راستی بێ له مێژووی پڕ له جینایه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا و به تایبه‌تی له ملهوڕی و جینایه‌ت خولقێنیی مه‌ئمووره ئه‌منیه‌تی و ئیتڵاعاتیهکانی ئه‌م رێژیمه‌دا ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که کاره‌ساتی وه‌ها روو ده‌دا. به‌ڵام هه‌تاکوو ئێستا بۆ یه‌ک جاریش تاوانبارانی ئه‌م جینایه‌تانه نه ته‌نیا سزا نه‌دراون که‌چی قوربانیه‌کان بوون که توندترین سزایان بۆ دیاری کراوه. جگه له‌و جینایه‌ته نهێنیانه که به درێژایی ئه‌م ساڵانه له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی کۆماری ئیسلامیه‌وه کراوه، چیرۆکی ئه‌و ژنه‌ی که چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش له جه‌زیره‌ی کیش بۆ به‌ره‌نگاری له خۆی مه‌ئموورێکی ئیتڵاعاتی کوشت هیشتا له بیر خه‌ڵکی ئێران‌دا ماوه‌تەوە و تازه‌ترین نموونه‌ش بەسەرهاتی ره‌یحانه جه‌بباری بوو که له تاران بۆ پاراستنی نامووسی خۆی مه‌ئموورێکی ئیتڵاعاتی کوشت، که وەک دیتمان له لایه‌ن دهزگایبە ناو “دادوەری”ی رێژیمەوە حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
له کوردستانیش ئه‌مه یه‌که‌م جینایه‌تی مه‌ئمووره‌کانی کۆماری ئیسلامی نیه و رووداوی هاوشێوه هه‌بووه که له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌کانی رژیمه‌وه په‌رده‌پۆش کراوه.
له جه‌ریانی کاره‌ساتی گیان له ده‌ستدانی فهرینازیشدا که بێ گومان دڵی هه‌موو مرۆڤێک و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی هێناوه‌ته سۆ، به پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسایه‌تی ئه‌م جینایه‌ته ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی و دەزگا ئەمنییەتییەکانی کە بە جێی پاراستنی کەسایەتی ئینسانەکان لە کۆمەڵگادا، پەلاماری ژن و منداڵیان دەدەن و تەماح لە نامووسیان دەکەن.
به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ بزانن که له رۆژی ئه‌وڕۆدا جینایه‌تی وه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ک ناشاردرێته‌وه و هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێک بۆ په‌رده‌پۆش کردنی ئه‌م جینایه‌ته ته‌نیا بڵێسه‌ی رق و قینی خه‌ڵک له کۆماری ئیسلامی زیاتر ده‌کا و هه‌رچه‌شنه دژکرده‌وه‌یه‌کی خه‌ڵک به‌رانبه‌ر به تاوانبارانی ئه‌م جینایه‌ته ته‌نیا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کۆماری ئیسلامی.
له‌م نێوه‌شدا چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک له به‌رپرسانی شاری مهاباد و به تایبه‌تی نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و به‌تایبه‌تیتر نوێنه‌ری مهاباد له مه‌جلیس ئه‌ویه لایه‌نی خه‌ڵک بگرن و نه‌هێڵن که په‌روه‌نده‌ی ئه‌م جینایه‌ته سامناکه به‌لاڕێدا ببرێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌رکی قورسی چالاکانی مه‌ده‌نی، و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و پارێزه‌رانی ده‌روه‌ستی کورد له کوردستان ئه‌ویه که خاوه‌نداری له خوێنی به ناحه‌ق رژاوی فه‌ریناز بکه‌ن و تا روون بوونه‌وه و به سزا گه‌یاندنی تاوانبارانی ئه‌م جینایه‌ته سامناکه واز له هه‌وڵ و تێکۆشانی مه‌ده‌نی خۆیان نه‌هێنن.
لە کۆتایی دا دەبێ باس لەو واقعییەتە تاڵە بکەین کە یەکێک لەو هۆکارانەی کە وای کردوە، مەئموورانی رێژیم بەم شێوەیە تەماح لە ماڵ و نامووسی خەڵک بکەن، بێدەنگی و بێ هەڵوێستبوونی خەڵکە. ئەگەر کاربەدەستانی رێژیم بزانن کە خەڵک لە بەرانبەر ئەو جۆرە داوێنپیسی و جەنایەتانەی ئەواندا بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نابێ، بیگوومان قەت ئیزن بە خۆیان نادەن و نا‌وێرن، نە تەنیا جەنایەتی ئەوتۆ بکەن بەڵکوو تەنانەت بیریشی لێ بکەنەوە. جا بۆیە ئەرکی تاک تاکی خەڵکی شاری مهابادی هەمیشە بە هەڵوێستە کە لە بەرانبەر خوێنی بە ناحەق رژاوی فه‌ریناز خوسره‌وانی و جەنایەتی مەئموورانی جەنایەتکارو داوێنپیسی رێژیم دا بێ دەنگ نەبن. با بە دەربڕینی نارەزایەتی و لە دەوری یەک کۆبوونەوە، یەکگرتووانە داکۆکی لە کەرامەت و کەسایەتیی خۆیان بکەن و لێبڕاوانە داوای بە سزاگەیاندنی ئەو کەسانە بکەن کە بوونە هۆکاری ئەوەی فەرینازی جوانەمەرگ بە ناچاری کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ.