له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵه، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیست‌دا باس له پرسه گرینگه‌کانی کوردستان‌و ئێران‌و چۆنیه‌تیی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی پێشهاته سیاسییه‌کان له ئێران کرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٥ی بانه‌مه‌ڕ هه‌یئه‌تێکی رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزب سه‌ردانی باره‌گای “کۆمه‌ڵه، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیست”ی کرد‌و له‌لایه‌ن ههیئهتێکیی ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه، به سه‌رپه‌رستیی ئیبراهیم عه‌لیزاده، ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌سه‌ر پرسه گرینگه‌کانی کورد له ئێران، عێڕاق، تورکیه‌و سووریه کراو دوولایه‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به دۆخی سیاسیی کوردستان‌و ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
له‌و دیداره‌دا لایه‌نی کۆمه‌ڵه به ئاماژه به گرینگیی ڕێککه‌وتنی وڵاتانی زلهێزی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌تومیی ئه‌و وڵاته ڕایان وابوو که یه‌کێک له ئهرکو به‌رنامه سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ڕوحانی هێورکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی‌و ناکۆکییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه بووه‌و؛ ئه‌و هه‌وڵانه‌شیان وه‌ک شکستێکی ئابڕوومه‌ندانه بۆ سیاسه‌ته‌کانی حاکمییه‌تی ئێران لێک دایه‌وه.
ئیبراهیم عه‌لیزاده هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی وه‌نه‌بێ دوای مل ڕاکێشان به ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزهکانو هه‌ڵگیرانی فشاری گه‌مارۆکان له‌سه‌ر ئێران بیه‌وێ ئاوڕ له ویست‌و داوای خه‌ڵک له نێوخۆی وڵاتیش بداته‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ئه‌و دۆخه‌دا ئاستی چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵک ده‌چێته سهرێو هه‌ر بۆیه‌شه کۆماری ئیسلامی له ئێستاوه ده‌یه‌وێ به زه‌برو زه‌نگی زیاتر، دهرفهتو بوار به جموجۆڵی سیاسی‌و بزووتنه‌وه‌کان نه‌دا.
له‌و دیداره‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش به خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ جۆری سیاسه‌تکردنی کۆماری ئیسلامی له هاوکێشه سیاسییه ناوچهییو جیهانییه‌کاندا پێی وابوو کۆماری ئیسلامی مودیرییه‌تی تێپه‌ڕین له قه‌یرانه نێوخۆییه‌کانی به قه‌یرانخوڵقێنی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی کردوه‌و خۆی وه‌ک ئه‌کته‌رێکی گرینگ له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌شدا پێناسه کردوه.
خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات له قسه‌کانیدا گوتی بیری پان ئیرانیسمی ئێرانی به دوای ڕه‌وتی قهیرانو رووداوه‌کان له وڵاتانی سووریه‌و عێڕاق، فاکتۆری مهزههبو به‌کارهێنانی نفووزی شیعه‌گه‌ری له ناوچه؛ ئابووری‌و داهاتی نهوتو ئه‌و دهسکهوتهکانهی ئێران له دانوستانی ئهتومیو ئه‌و ئیمتیازانه‌ی وه‌ری گرتوون له ته‌نیشت لاوازی ئۆپۆزیسیۆن‌و دژبه‌رانی؛ هه‌موو ئه‌وانه بوار‌و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان به ئێران داوه تا ئه‌و فاکتۆرانه بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌و جیهاندا به‌کار بێنێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که په‌ره‌پێدان به بزووتنه‌وه مهدهنیو کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چاره‌سه‌ری پرسی کورد له باشووری کوردستان‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له تورکیه‌و سووریه دهرفهتو بوار بۆ بووژانه‌وه‌ی خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆش ده‌کا، به‌ڵام ئه‌وه ده‌خوازێ که حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به وه‌لانانی ناکۆکی‌و کێشه‌کانیان گوتارێکی هاوبهشو هاوپه‌یمانییه‌کیان له نێوان خۆیاندا ههبێو به‌هێزه به‌ره‌و ئه‌و پێشهاتانه بڕۆن‌و به‌رنامه‌یان بۆیان هه‌بێ.
خالید عه‌زیزی له‌و به‌شه له قسه‌کانیدا پێداگری له‌سه‌ر ئاماده‌یی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوپێوه‌ندی‌و هاوکارییه‌کی ئۆڕگانێک له نێوان هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کرده‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا دوولایه‌ن وا ساغ بوونه‌وه به ههوڵو تێکۆشانی هه‌موو لایه‌ک بتوانن جارێکی دیکه کار بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له ده‌وری یه‌کتر بۆ کار‌و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش بکه‌ن.