به پێی هه‌واڵێک کە کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە فینلاند ، سەرۆک کۆماری وڵاتی فینلاند میداڵیای جوامێری و ئازایه‌تی به کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌خشی.
شوانه ڕەزگه‌یی خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی وڵاتی فینلاند لە رووداوێکی سەرشەقام فریای ژنێک دەکەوێ و بە ئازایەتی خۆی گیانی ئەو ژنە دەپارێزی و هەرئەمەش لە مێدیاکانی ئەو وڵاتە دەنگداونەوەی دەبێ و دەبێتە مانشیتی رۆژنامەکانی فینلاند .
هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی شوانە ڕەزگەیی دەبێتە هۆی ئەوەی کە لایەن سەرۆک‌کۆماری وڵاتی فینلاندەوە خەڵاتی ئازایەتی و جوامێری پێبەخشرێ.
جێگەی باسە کە له ساڵی ١٩٢٠وە له وڵاتی فینلاند وه‌ک بایه‌خدان به گیانی مرۆڤ، ئه‌و که‌سه‌ی گیانی مرۆڤێک له مردن ڕزگار بکات له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه خه‌ڵاتی جوامێری و ئازایه‌تی پێده‌به‌خشرێ. ساڵانه که‌سانێک به‌ربژێر ده‌کرێن و خه‌ڵاتیان پێده‌درێ. ئه‌و ساڵ ٩٤ که‌س به‌ربژێر بوون و ١٣ که‌سیان هه‌ڵبژارد که وه‌ک یه‌که‌م که‌س خەڵاتی کوردێک گرینگێکی زۆری پێدرا و زۆربه‌ی ڕۆژنامه فینلاندییه‌کان بایه‌خێکی زۆریان به که‌یسه‌که و میداڵه‌که‌ی داوه، ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌شی مه‌ترسیدار بوونی کرده‌وه‌که‌ی ئه‌م کورده بووبێ.