بەرپرسی بەرەی ئوپۆزسیونی نەتەوەیی سووریە لە نامەیەک دا کە بۆ ٣٠ وڵاتی جیهانی ناردوە وێڕای دەربڕینی نارەزایەتی لە دستێوەردان و پیلانی کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریە، داوای کردوە کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بخرێتە نێو لیستی تیروریزمەوە.
ریاز سەیف بەرپرسی بەرەی ئوپۆزسیونی لە نایەک دا کە بۆ ٣٠ وڵات و بەشێک لە ناوەندە نێونەتەوەییەکانی ناردوە، باسی دەستێوەردان و کێشەنانەوەی سپای پاسدارانی کردوە لە وڵاتی سووریەو بە ئاماژەدان بە کاولکارییەکان و کوشتنی خەڵکی وڵاتەکەی لە لایەن سپای پاسدارانەوە داوی کردوە کە ئەو هێزە سەرکوتکەرە بخرێتە نێو لیستی تیرۆریزم و گوشاری نێودەوڵەتی لەسەر بخرێ.
ماڵپەڕی بەرەی نیشتمانیی ئوپۆزسیونی سووریە رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە ریاز سەیف بەرپرسی بەرەی نیشتمانیی سووریە لە نامەیەکدا بە وردی باسی لە پیلانگێڕی و جەنایەکانی سپای پاسداران و ملیشیاکانی کۆماری ئیسلامی کردوە لە وڵاتی سووریە کە لە دەسپێکی شەڕی سووریەوە تا ئێستا ئەو هێزە سەرکوتکەرە بە کێشەنانەوە و پەرەپێدان بە شەڕی فرقەیی و پاڵپشتی کردن لە بەشار ئەسەد بوتە بەشێکی بەرچاو لە گیروگرفتەکانی وڵاتی سووریە.
ناوبراو لە بەشێک لە نامەکەیدا دەڵێ: لە ژێر سێبەری دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریە ، کێشەی ئەو وڵاتە چارەسەر نابێ وهەتا سپای پاسداران و ملیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەدا بن ، ئاشتی و سەقامگیری لە سووریە دەستەبەر نابن.
ریاز سەیف لە نامەکەیدا بە نیگەرانیەوە باسی هەلومەرجی سووریە دەکاو، دەستێوەردان و ئاژاوە نانەوەی سپای پاسداران هۆکاری سەرەکیی مالوێرانی و کوژران و برینداربوونی خەڵکی وڵاتەکەی دەزانێ، بۆیە داوای کردوە لە ٣٠ وڵاتی جیهان کە هەوڵ بدەن هەتا ئەو هێزە چەکدارە بخرێتە نێو لیستی تیرۆریستیەوە.
لە بەشێک لە شکایەتنامەی بەرەی نەتەوەیی سووریەدا هاتووە، کە کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە خەریکی کۆمەڵکوژی و جنایەتی جەنگییەو دەبێ لە زۆترین کات پێشی لێ بگیردرێت.
هەروەها چەندین لایەنی دەژبەری ئەسەد لە بەیاننامەکەی عەرەبستانی سعوودی بۆ بەربەرەکانی کردن لەگەڵ دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە پێشوازییان کردوە.