بە مەبەستی هاوخەمی لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی کۆچکردوو بەرێز نەوشیروان موستەفا رێکخەری بزووتنەوەی گۆران
کۆمیتەی حدک بەشداری کۆڕی پرسەی ناوبراویان کرد.
رۆژی پینجشەممە، رێکەوتی ٢٥ی مانگی مای ٢٠١٧ی زایینی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەمەبەستی هاودەردی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆران بەشداریان لە پرسەی خەبات گێری بزووتنەوەی کورد نەمر نەوشیروان مستەفا کرد.
لەو پرسە ماتەمینەی کە بە سەدان کەس تێیدا بەشدار بون، پەیامی کۆمیتەی حدک لە لایەن بەرێز سەردار مەرەسەنە بەرپرسی کۆمیتەی نۆڕوێژ خوێندرایەوە. لە پەیامی ناوبراودا هاتبوو کە: له هه‌لومه‌رجێکی زۆر ناسک و هەستیارداکه ناوچه و کوردستانی پێدا تێده‌په ڕێ، یەکێک لەبەرجەستەترین کەسایەتیە سیاسیەکانی گەلەکەمان لەدەست دەدەین ،کۆچی دوایی بەڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خەسارێکی گەورە بوو بۆ شۆڕش و جوڵانەوەی کورد بە گشتی، بە تایبەت باشوری کوردستان ، ئەو چ وەک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی، یان وه‌ك رووناکبیرێک کە رابردوویه‌کی دوور و درێژ جێگه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیی له مێژوویی سیاسیی نوێی گه‌لی کورد دا هەبوو، لە درێژەی پەیامی ناوبراو دا هاتبوو کە: حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به چاوی رێزه‌وه ده‌ڕوانێته رابردو خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی کورد، به‌تایبه‌تی که له قۆناغێکی گرینگی خه‌بات و خۆڕاگریی گه‌لی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوبراو له دروستکردن و په‌ره‌پێدانی هاوپێوه‌ندیی نێوان شۆڕشگێڕان و خەباتکاران له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌بوو.
ئێمه وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هیوای سێبووری بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازین، هیوادارین هاوخه‌می و په‌رۆشیی هه‌موو لایه‌ک بۆ کۆچی دوایی ئه‌و نه‌مره ببێته ده‌رفه‌ت و هه‌وێنی ته‌بایی و ئاشته‌وایی زیاتری کورد له باشووری کوردستان.
هەیئەتی کۆمیتەی حدک بە سەرپەرەستی بەڕێز سەردار مەرەسەنە بەرپرسی کومیتە و بە هاوڕێیەتی بەشێک لە ئەندامانی حیزبی لە نۆروێژبەشدار بوون.