كچێكی لاوی شاری مەهاباد لەترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كارمەندێكی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستدرێژی نه‌کرێته‌سه‌ر، خۆی لە بینای هۆتێلێكی ٤ نهۆمی خستۆتە خوارەوەو گیانی لەدەست داوه.
كەسێكی نزیك لەبنەماڵەی ئەو كچە ئاشکرای کردوه که فه‌ریناز كارمەندی هۆتێلی “تارا” لەشاری مەهاباد بووەو کاتێک له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستێکی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به نیازی ده‌ستدرێژیی سێکسی که‌وتۆته به‌ر په‌لامار، هه‌وڵی داوه خۆی ڕزگار بکا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌ی ژووره‌که پێشترقفڵ کراوه، له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که که له نهۆمی ٤ ی هۆتێله‌که بووه خۆی فڕێ داوه‌ته خوارێ‌و له‌جێدا گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کچه داوای ڕوونبوونه‌وه‌ی وردی ئه‌و ڕووداوه دهکهنو پزیشکی قانوونیی ئه‌و شاره‌ش هه‌وڵی دیزهبههرخۆنه کردنی ئه‌و ڕووداوه داوه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی په‌ریناز ده‌ڵی شێلگیرانه به‌دووی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ن.
شایانی باسه تا ئێستا زۆر لایه‌نی ئه‌و ڕووداوه ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه خەڵكی شاری مه‌هابادی نیگەران‌و توڕە كردوە.