له‌سه‌ر بانگهێشتنی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتژی و نێونه‌ته‌وه‌یی زانکۆی کوردستان له هه‌ولێر، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆنفڕانسێک که سه‌باره‌ت به داهاتووی باشووری کوردستان به به‌شداریی سه‌دان که‌س له دیپلۆماته‌کان و که‌سانی سیاسی و ئه‌کادیمی رێک خرابوو به‌شدار بوو.
رۆژی ٢٤ ی مای ٢٠١٧، د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان که له‌ژێر سه‌ردێری “کوردستانی عیراق له دوورێیانی سیاسه‌ته‌کانی ناوخۆ و رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست” رێک خرابوو به‌شدار بوو.
له سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که‌دا پاش وته‌ی به‌خێرهێنان و شیکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست و ئامانجی کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان له هه‌ولێر، به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان و ئایندهی ئه‌و به‌شه له کوردستان له‌به‌ر رووناکیی دووره‌دیمه‌نی کۆتایی هاتنی داعش و ئاڵۆزی و گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی عیراق و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێشکه‌ش کرد.
دواتر کاره‌کانی کۆنفرانسه‌که و باس و خواسه پێوه‌ندیداره‌کان له چه‌ندین پانێل‌دا که‌وتنه به‌ر گفتگۆ. پانێله سه‌ره‌کییه‌کان بریتی بوون له فێدرالیزم، جیابوونه‌وه و به‌ره‌سمی ناسین له یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا، سیاسه‌تی وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی ئێران و تورکیه له به‌رامبه‌ر کوردستانی عیراق و سیاسه‌تی زلهێزه‌کان به‌رامبه‌ر به کوردستانی عیراق که له چوارچێوه‌ی هه‌رکام له‌م پانێلانه‌دا ژماره‌یه‌ک پسپۆڕ و سیاسه‌تمه‌دار قسه‌یان کرد.
جێگری سکرتێری گشتیی حدک له په‌راوێزی ئه‌م کۆنفرانسه‌دا له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆمات و که‌سانی ئه‌کادیمی گفتگۆی کرد و سه‌رنجی ئه‌وانی بۆ لای پرسی کورد له ئێران و خه‌باتی کورد له‌و به‌شه له کوردستان راکێشا.