ڕۆژی ڕابردوو ٩ زیندانی له به‌ندیخانه جیاجیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كران.
له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ دووهه‌مین جار بۆ پۆستی سه‌ركۆماری چه‌ند ڕۆژ تێنه‌په‌ڕیوه كه هاووڵاتییه‌كی كورد له زیندانی دیزل ئابادی كرماشان حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو كه‌سێك به ناوی مێهرداد عه‌سكه‌ری، ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، خه‌ڵكی به‌خشی حه‌میلی سه‌ربه شاری شائاباد له زیندانی دیزل ئابادی كرماشان ئێعدام كرا. ناوبراو ماوه‌ی 5 ساڵ بوو به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و زیندانه‌دا ڕاگیرابوو.
هه‌ر ئێستا ٢٤ هاووڵاتیی دیكه‌ی كورد به تۆمه‌تی سیاسی چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامن و حوكمی ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵات ته‌ئید كراون و بۆ به‌شی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كان نێردراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له شاره‌كانی ئه‌ردبیل به‌ندكراوێك به ناوی داوه‌ر هه‌مده‌رد، ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، له زیندانی زاهیدان به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی عه‌بدولكه‌ریم شه‌هنوازی، له زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌راك دوو به‌ندكراوی و هه‌روه‌ها 4 به‌ندكراویكی دیكه‌ش له زیندانی ته‌ورێز له ڕۆژی ڕابردوو ئێعدام كران.