به‌هۆی گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنێكی لاو له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی دووشه‌ممه، ژنێكی لاو به ناوی ئێلاهه ئه‌حمه‌دیان، ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، خه‌ڵكی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سه‌قز به‌هۆی گیروگرفتی بنه‌ماڵه‌یی به په‌ت خۆی خنكاند.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش لاوێكی تمه‌ن ١٨ ساڵان له شاری سه‌قز به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ژه‌هر كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسه بێكاری و هه‌ژاری و ده‌ره‌نجامی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كان هێندێك جار به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناچار ده‌كه‌ن په‌نا بۆ خۆكوژی به‌رن.











