په‌روه‌نده‌ی كچه كوردێك له دادسه‌رای ئینقلاب له شاری ورمێ پاش چه‌ندین مانگ هه‌ر به‌كراوایی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ، دادسه‌رای شۆڕش له شاری ورمێ په‌روه‌نده‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی ئه‌سما پوورسه‌لیمی كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ حوكمێك بدرێ، په‌روه‌نده‌كه‌ی هه‌ر به‌كراوایی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌سما پوورسه‌لیمی خه‌ڵكی شاری ورمێ كه ساڵی 95 پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌چڕی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و له تۆمه‌تی به‌شداریكردن له شه‌ڕی چه‌كداری دژی كۆماری ئیسلامی ڕزگاربوو به‌ڵام په‌روه‌نده‌ی ناوبراو شكایه‌تی سپای پاسدارانی له پێ,ه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودای له‌سه‌ره و هێشتا په‌روه‌نده‌كه‌ی له دادسه‌رای ئیسلامی دانه‌خراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕایگه‌یاند كه ئه‌سما له هه‌مبوونی پارێزه‌ر بێبه‌ش بووه و بۆ خۆیان پارێزه‌رێكیان بۆ دیاری كردوه كه زانیاریی له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ناوبراو نه‌بووه و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌گه‌ر حوكمی بۆ ببڕدرێته‌وه ته‌نیا له‌سه‌ر شكایه‌ت و فشاری ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌بێ.











