تاران، ئیسلام ئاباد به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كا كه ڕێگا به چه‌كدارانی بلووچ ده‌دا له ناو خاكی پاكستانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئەو وڵاتە.
محه‌مه‌د حوسێن باقری سپاسالاری کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی نیزامیی بۆسەر خاکی پاکستان کرد.
میدیاكانی پاكستان له زمان به‌رپرسانی ناوچه‌ی “تفتان” كه ده‌كه‌وێته نێوان سنووری ئێرانه ویلایه‌تی بلووچستانی پاكستانه‌وه، چەند شەو لەوەپێش، پێنج گوله هاوه‌ن له ئێرانه‌وه بۆ نێو خاكی پاكستان هاویشتران کە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
هه‌ڕه‌شه‌كانی تاران بۆسەر پاکستان پاش كوژارنی ١٠ پاسه‌وانی سنووری ئێران دەستی پێ‌کرد كه ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ڕابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به ڕێكخراوی سپای “جیش العدڵ”ی بلووچییه‌كان كوژران، ئه‌وكات ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگه‌یاند، كه چه‌كداره‌كان بۆ کوشتنی پاسه‌وانه‌كان، له ناو خاكی پاكستانه‌وه چه‌كی دوور مه‌ودایان به‌كار هێناوه.
دوای هێرشه‌كه‌ش، ڕێكخراوی جیش العدڵ كه کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌تیرۆریستی ده‌ناسێنێ، دانیان به‌وه‌دا نا، چه‌كداره‌كانیان توانیویانه کەمینێک بۆ هێزەکانی پاسه‌وانی سنووری ئێران له ناوچه‌ی میرجاویه له ویلایه‌تی سیستان بلووچستان، بنێنه‌وه و ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێبكه‌ن.