لە درێژە پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی ئێران و عەرەبستانی سعوودی و چەند وڵاتی عەرەبی لە ناوچەکە هاوپەیمانیەک بۆ بەربەرەکانی کردن لە گەڵ دەستێوەردان و سەرەرۆیی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی دیکە، بە دەسپێشخەری عەرەبستانی سعوودی و پاڵپشتی دەوڵەتی تڕامپ پێکهاتووە.
لە دیدار و چاوپێکەوتنی نێوان ترامپ و کاربەدەستانی دەوڵەتی ریاز ، ئەو دوو وڵاتە لە بەیاننەمەیەکی هاوبەشدا وێڕای مەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، باسیان لە هاوکاری و کاری هاوبەشی ئەو دوو وڵاتە کردوە بۆ بەربەرەکانی کردن لە گەڵ پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی و رێگریی کردن لە دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانێک وەکوو سوریەو عیراق ویەمەن
هەروەها لەو دیدارەدا باس لە چەککردنی حیزبوڵڵای لوبنان کرا کە لە رێگەی ئێرانەوە پڕچەک کراون.
لەو بەیاننەمەیەدا کە لە درێژەی سەردانی تڕامپ لە عەرەبستان و هاوکات لەگەڵ بەڕێووەچوونی کۆنفرانسی وڵاتانی ئیسلامی بڵاوکراوەتەوە دۆناڵد تڕامپ و مەلەک سەلمان بە خستنەرووی پێشێلکارییەکانی ئێران و کێشەنانەوەی لە وڵاتانی ناوچە هوشداریان داوەو، هەردوو وڵات چەختیان لەسەر ئەوە کردوە کە دەبێ ڕێککەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران پێداچوونە بکرێ و بەشێ لە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە پێوێستە بگۆڕدرێ .
لە پێوەندی لەگەڵ تاقیکردنەوەی مووشکیی ئێرانیش ئەو کارەیان بە مەترسییەک نە تەنیا بۆ وڵاتانی دەراوسێ بەڵکوو بۆ سەر جیهان زانی.
شایانی باسە چەندین وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی وڵاتانی عەرەبی وەکوو ئیمارت، ئۆردون و قەتر بە قبووڵ کردنی بەیاننامەی عەرەبستانی سعوودی و ئەمریکا چوونەتە نێو بەرەی دژ بەئێران.
لە تازەترین هەواڵ دەوڵەتی فەلەستینیش دژ بە ئێران هەڵوێستی گرت.