شاندێکی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٤ ی بانه‌مه‌ڕ شاندێکی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی عه‌دنان مفتی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد‌و له‌لایه‌ن شاندی خانه‌خوێ به سه‌رپه‌رستیی خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزی دێموکراته‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا دوولایه‌ن وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان له نوێکردنه‌وه‌ی دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه، له‌سه‌ر پرسه گرینگه‌کانی کوردستان، ئێران‌و عێڕاق ئاڵوگۆڕی بیر‌و ڕایان کرد.
دوولایه‌ن له‌و دانیشتنهداو له باسه‌کانیاندا به بایه‌خه‌وه چاویان له ده‌سکه‌وته‌کانی کورد به تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان کرد‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری دۆخی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان پێیان له‌سه‌ر پێویستیی یه‌کڕیزیی کورد‌و هێزه سیاسییه‌کانیان داگرته‌وه.