رۆژی سێ شه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردانی ٩٦ ( ٢٣ی مای ٢٠١٧ ) شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له هاورێیان : ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزب له هه‌ولێر، خدر به‌گ به‌رپرسی کۆمیته‌ی سنور و وه‌ستا خالند به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له سۆران ، سه‌ردانی کاک عه‌لی عه‌ونی به‌رپرسی لقی ١٠ی پارتی دێموکراتی کوردستان له شاری سۆران کرد.
سه‌ره‌تا ئیبراهیم زێوه‌یی پیرۆزبایی له ناوبراو کرد که به به‌رپرسایه‌تی لقی ١٠ی پارتی دێموکراتی کوردستانی له قه‌زای سۆرانی ، پێ ئه‌سپێردراوه وله‌و رابیته‌یه دا هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
دواتر دوو لایه‌نی شاندی حیزبی دێمۆکرات و پارتی دێمۆکراتی کوردستان پێکه‌وه کۆمه‌ڵێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به پرسی کورد به گشتیی و به تایبه‌ت پێوه‌ندی دیرین و مێژوویی نێوانیان، هه‌روه‌ها بوونی سه‌مبوولی هاوبه‌شی جۆراوجۆر، تێکه‌ڵاویی و وێچوویی فه‌رهه‌نگی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان یان هێنایه به‌ر باس و ئاڵوگۆری بیرورایان له سه‌ر کردن.
له ئاکام دا هه‌ر دوولا درێژه پێدان و پته‌وتر کردنی پێوه‌ندییه‌کانی له‌م جۆره یان له راستای به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌تایبه‌ت باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، له قه‌ڵه‌م دا.