سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی مەی ۲٠۱۷ ی زایینی لە لایەن ماڵی کورد کۆڕیادێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی سەرکردە و کەسایەتی دیاری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازانەی کورد و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، نەمر کاک نەوشیروان مستەفا پێکهات. لەو کۆڕیادە دا کە کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی ئەو دەڤەرە و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەشدار بوون. کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای بەشداری کردن لەو کۆڕیادە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی کومیتە حیزب لە لایەن هاوڕێ ئەنوەر کەریمی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ڤانکۆڤێری ڕۆژئاوای کانادا خۆێندرایەوە.