رۆژی شەممە ۲٠ مای ۲٠۱۷ هەلسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکیەتی نیشتیمانی کۆڕێکی پرسە و ماتەمینیان لە وڵاتی سویس بە بۆنەی کۆچیدوایی کاک نەوشیروان مستەفا تێکۆشەری دیرێن و ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهێنا.
لەوکۆڕە ماتەمینیەدا هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس و کۆمەڵێکی بەرچاو لە تەندامانی حیزب بە هاوڕێیەتی زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب بەشدار بوون و پیامی هاوخەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بە ڕێکخەرانی ئەو کۆڕە ماتەمینییە و هەڵسووراوی بزووتنەوەی گۆڕان گەیاند.