به‌ربژێرێكی كورد كه پێشتر شیاویی پێنه‌درابوو پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له ورمێ ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو عیسمه‌ت گرامی، یه‌كێك له به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی شورای شاری ورمێ پاش پێنه‌دانی شیاویی و پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری ورمێیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
عیسمه‌ت گرامی پاش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌زره‌تپوور شاره‌داری ورمێ سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی به‌ربژێره كورده‌كانی ئه‌و پارێزگایه و پێنه‌دانی شیاویی خۆی دمه‌قاڵه‌یان ده‌بێ و پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
عیسمه‌ت گرامی یه‌كێك له‌و 10 به‌ربژێره كورده‌ی شاری ورمێ بوو كه به‌ره‌یه‌كیان به ناوی “نۆژین” پێك هێنابوو. ناوبراو چه‌ند خوله‌كێك پێش هه‌ڵبژاردن شیاویان لێستانده‌وه و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ریان كرد و بۆ شوێنێكی ناڕوونیان گواسته‌وه.
شایانی باسه كه عیسمه‌ت گرامی، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر شیاویی پێنه‌درێ له ڕێگه‌ی قانوونییه‌وه به‌دواداچوون ده‌كا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ١٣٠ کەس لە پارێزگای ئیلام لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، بە بیانووی سەرپێچی لە هەڵبژاردنەکان لەو پاریزگایە دەستبەسەر کراون.
پێشترێش، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری کرماشان ڕایگەیاندبوو، بە هۆی کڕین و فرۆشتنی دەنگەکان، لە هێندێک شوێنی سەر بەو پارێزگایە، ٨١ کەس دەسبەسەر کردوە.