ژێنراڵ ماك ماستێر، راوێژكاری كۆشكی سپی ئامریكا دەڵێ: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەوڵ دەدا وڵاتانی عەرەبی لە زەلکاوی شەڕ بهاوێ.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئامریكا بە كاناڵی ئەی بی سی ئامریكای راگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی لاوازكردنی جیھانی عەرەب ھەڵسوكەوت دەكا و ھەموو ھەوڵی راكێشانی جیھانی عەرەبە بۆناو گۆماوی شەڕ لە ناوچەكەدا.
ماک ماستێر دڵێ: سەردانی ترامپ بۆ عەرەبستانی سعوودی گرنگە چوونكە لە ناوچەدا دەبێتە ھۆی پەرەپێدانی ھاوكاری زیاتری نێوان ئەو دوو لایەنە و رووبەروو بوونەوە لەگەل تیرۆر و توندرەویەکانی کۆماری ئیسلامی و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەدا.