حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە دادگای پێداچوونەوە، کەم کرایەوە و کەسێکی دیکەش لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
٥ کەس بە ناوەکانی سابیر ڕەسووڵ پوور ئاڕنایی کوڕی ئیسماعیل، ڕەزا عێزت تاج کوڕی مستەفا، محەممەد عەبدوڵڵاهی کوڕی عوسمان، فارووق شەفاهی کوڕی ئیبراهیم و وەلی شەریفی کوڕی ڕەحیم لە شاری شنۆ کە بە تۆمەتی پێوەندی هەبوون بە حیزبە کوردییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون لە چەند بەرگەی جیاجیادا و بە دروست کردنی پەروەندە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە بە دەیان ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون، لەلایەن لقی سێزدەی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، حوکمەکایان کەم کرایەوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ندكراوێكی دیكه‌ی كورد به ناوی فایه‌ق چیره، خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له ڕێپێوانی پشتیوانی كردنی خه‌ڵكی مه‌هاباد له كۆبانی، پروپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامی و هاندانی ڕای گشتی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد ٢ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه و پاش تێپه‌ڕبوونی ئازاد كرا.