جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند، له بواری ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له ئاستی جیهاندا له بارودۆخێكی باش‌دا نین و له پله‌ی ٨ داین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، حه‌مید شه‌هریاری، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیم ڕایگه‌یاند كه له بواری حه‌شیمه‌تی به‌ندكراوان له وڵاته‌كه‌ماندا بارودۆخێكی باشمان نییه و له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س ٢٨٧ كه‌س زیندانیمان هه‌یه كه له بواری ئاستی جیهانی له پله‌ی ٨ داین.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئامار و تكنۆلۆژیی زانیاریی ده‌زگایی قه‌زایی وێڕای ئاماژه به بوونی ٢٢٥ هه‌زار زیندانی گوتی، به هۆی قانوونه كۆنه‌كانه‌وه ئێمه ڕێژه‌ی به‌ندكراوانی وڵاته‌كه‌مان به‌رزكردۆته‌وه و هه‌ر كه‌س ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی چووكی كۆمه‌ڵایه‌تیش بێ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، ئێستا له حاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك داین كه به شێوه‌یه‌ك ده‌سبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان كه‌م بكه‌ینه‌وه.