رووداوی هاتوچۆ لە جادەکانی کوردستان دیسان قوربانی لێکەوتەوەو چەندین بنەماڵەی داخدار و خەمبار کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتو رۆژی دووشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان له جاده‌ی بۆکان میاندواو له نزیک ئاوایی حاجیاباد به هۆی ته‌سادوفی ماشین چوارکه‌س خه‌ڵکی ئاوایی داشبه‌ند به ناوه‌کانی سه‌عید مه‌عرووفی، حاجی سه‌عید قادرزاده ، محه‌ممه‌د پور ئیبراهیمی ناسراو به محه‌ممه‌د دیدی وسلاح خوڕڵهق گیانیان له‌ده‌ست دا
شایانی باسە ئەو چوار کەسە لە دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌رچوار که‌س له دۆستان ونزیکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوون و یەکێک لە کوژراوەکان بەناوی سەعید مەعرووفی لە بنەماڵەی عوسمان مه‌عرووفی داشبه‌ند بوو که‌ساڵی ١٣٦٠ی شه‌هید بوو.
بەم بۆنەیەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له که‌س وکاری ئه‌و که‌سانه‌و خه‌ڵکی گوندی داشبه‌ند ده‌کات و خۆی لە خەم و پەژارەیان بە شەریک دەزانێ.