نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی سلێمانی له سێیه‌مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی پلاتفۆڕمی دابڕان‌دا به‌شداری کرد، که به دروشمی “ئایین بۆ تاک و دێموکڕاسی بۆ هه‌مووان” کە بۆ ماوەی سێ رۆژە لە شاری سلێمانی لە هولێ دکتور عزەدین مستەفا رەسووڵ بە ڕێوە دەچێ.
له‌و کۆنفڕانسه‌دا که ڕۆژی دووشه‌ممه، 1ی جۆزه‌ردان له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌کار کردوه، کۆمه‌ڵێک باس و ته‌وه‌ر ده‌خرێنه به‌رباس و لێکدانه‌وه، وه‌ک: رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تی و یاسا لۆکاڵییه‌کانی تایبه‌ت به ژن، تاکی کورد و جێنده‌رناسی له باشووری کوردستان، هێژمۆنیی نه‌ریت و ئایین له‌سه‌ر پرسی ژن، کورده داعشه‌کان و سه‌له‌فییه‌تی جیهادی، تیولۆژیای ئایین له سه‌رده‌می نوێ‌دا و ڕۆشنگه‌ری و سێکۆلاریزم که هه‌ر کام له چه‌ند پانێلێکدا تیشكیان خرایه سه‌ر.
هه‌ر له‌و کۆنفڕانسه‌دا کۆنگره‌ی دامه‌زرانی فیمینیزمی ڕۆشنگه‌ری به دروشمی ژنی ئازاد و کۆمه‌ڵی ڕۆشنگه‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا.
سۆران نووری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سلێمانی له په‌راوێزی کاری ئه‌و کۆنفڕانسه‌دا چاوی به به‌شێک له کەسایەتی و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان که‌وت و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له سلێمانی و چه‌ند باسێکی پێوه‌ندیدار به پێوه‌ندییه‌کانی دوولایه‌ن باس و وت‌ووێژیان کرد.