رۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی مەی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە فینلاند بەشداریان لە کۆری ماتەمینی کاک نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران دا بەشدارییان کرد. لەو کۆریادەەدا کە ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران لە شاری هێلسینکی پێکیان هێنا بوو لە لایەن کەریم رەسوڵی بەرپرسی بەشی پێوەندیە کوردستانیەکان پەیامی هاوخەمی بەرێز مستەفا مەولودی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان خویندرایەوە کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی ئامادە بووان و ئەندامان و لاینگرانی بزوتنەوەی گۆران بەرەورو بوو .