سه‌ناتۆر جان مه‌ك كین، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌نای ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه سه‌فه‌ری دۆناڵد ترامپ سه‌ركۆماری ئا‌مریكا بۆ عه‌ره‌بستان په‌یامێكی به‌هێزه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌دا پیامیان نوێ كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه تێكده‌رانه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رپه‌چ بده‌نه‌وه.
ناوبراو به فاكس نیوزی ڕاگه‌یاند كه ئێمه هێزێكی گه‌وره و زه‌به‌لاحمان له ناوچه‌دا هه‌یه و ده‌توانیین زۆر به ئاسانی به‌ره‌نگاری كرده‌وه تێكده‌رانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بینه‌وه و ده‌ستی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه.
سه‌ناتۆر مه‌ك كین له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی ئێمه له ده‌وڵه‌تی پێشوودا له‌وانه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك پێوه‌ندیی نێوانمان ساردبووبێته‌وه به‌ڵام له‌مڕۆوه پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌ب به تایبه‌تی هاوپه‌یمانانی پێشوومان به‌هێزتر له جاران ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵێك پرشۆژه‌مان هه‌یه جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌نوه‌ر قرقاش، وه‌زیری ڕاوێژكاری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی داوای له سه‌ركۆماری نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه سیاسه‌تی فراوانخوازی و ئاژاوه‌گێریی له ناوچه بگۆڕێ و هه‌وڵ بدا سه‌قامگیری بۆ ناوچه بگه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی – ئیسلامی له ریازی پێته‌ختی عه‌ره‌بستان گوتی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فراوانخوازیی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاره‌سانت له ناوچه‌دا ده‌خوڵقێنێ. ئیدیعاكانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ میانه‌ڕه‌ویی ناوبراو له ناوچه‌دا به بێ كاریگه‌ر ده‌زانێ.
هه‌روه‌ها له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی نێوان عادڵ جوبه‌یر و ڕێكس تیلرسۆن سه‌باره‌ت به تیرۆریزم له ریاز پێك هات له‌و كۆنفرانسه‌دا عادڵ جوبه‌یر وێڕای ئاماژه به به‌شدارینه‌كردنی ئێران و عه‌ره‌بستان له كۆنفرانسی عه‌ره‌بی – ئیسلامی گوتی، ئه‌و دوو وڵاته قانوونه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌ر چاو ناگرن و مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل و پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كه‌ن.
رێكس تیلرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش گوتی، به‌شدارینه‌كردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و كۆنفرانسه‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره وڵاتانه به‌هۆی كاره ناقانوونی و پێشێلكارییه‌كانیان له ناوچه‌دا نا‌وێرن به‌شداری وه‌ها كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن. به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستیان له تیرۆریزم و بشێویی ناوچه‌دا به تایبه‌ت له سووریه و عێراق و هتد…له ڕێگه‌ی گرووپه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك حیزبۆڵاوه هه‌یه.
هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ڕێكه‌وتنێك له نێوان ئا‌مریكا و عه‌ره‌بستاندا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵی ترافیكی دراوی بۆ ڕێگریكردن له پشتیوانی كردن له گرووپه تیرۆریستییه‌كان ئیمزا كرا.