له درێژه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه كه‌سێك له شاری نه‌غه‌ده ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كه‌سێك به ناوی میلاد ده‌شتی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری نه‌غه‌ده ده‌سبه‌سه‌ركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی میلاد ده‌شتی له شاری نه‌غه‌ده وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو گوتی، سه‌ره‌ڕای به‌دواچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپا، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكار و شوێنی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر كه‌سێكیان دهسبهسهركردبێ تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون و حوكمی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودایان وه‌پاڵ داون. ناوبراو له كاتی دهسبهسهركانیدا لێیان داوه.