سه‌روه‌ت و سامانی ته‌یمور خالدیان، چالاكی سیاسی له زیندانی سنه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ته‌یمور خالدیان چالاكی كرێكاری كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٩٦ بۆ پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌ی له لقی 5ی دادگای سنه شكایه‌تی له سپای پاسداران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه‌كانی باوكی كردبوو ناوبراو به شێوه‌ی ناقانوونی به تۆمه‌تی شێواندنی ڕای گشتی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواستراوه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕۆژی ٢ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ پاش مانگرتنی ١١ڕۆژ له خواردن، به بڕیاری كازم كولیوه‌ند، جێگری پارێزگاری سنه و دابه‌زینی فشار و ناردنی بۆ نه‌خخۆشخانه‌ی قودس گواسترایه‌وه.
له حاڵێكدا كه ناوبراو تا ئێستا هیچ حوكمێكی بۆ نه‌بڕاوه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌س له هاوڕێیانی ناوبراو بۆ ئازادكرانی ناوبراو ئاماده‌یی دانانی بارمته‌یان كردوه به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان نه‌داونه‌ته‌وه.
پێشتر ته‌یمور خالدیان پێشینه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی و زیندانی كرانی هه‌بووه. دوایین جار ناوبراو ڕۆژی ٧ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٥ به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌ركرانی و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له مه‌یدانی پاستۆر له تاران ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی، ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ گرتنگه‌كانی دادسه‌رای لفی 12ی باكووری پاركی شاری گواسترایه‌وه. به‌لام پاش ماوه‌یه‌ك به‌دانانی بارمته ئازاد كرا.
هه‌روه‌ها ناوبراو جارێكی دیكه‌ش له ڕۆژی ٢١ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٥ دژی سانسۆر له ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رده‌م ئه‌و ئیداره‌یه ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.