رۆژی یه‌ک شه‌ممه ٣١ی بانه‌مه‌ری ٩٦ ( ٢١ی مای ٢٠١٧ ) شاندێکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ” که.نه.که ” پێکهاتوو له به‌رێزان تاهیر که‌مالی زاده و جه‌لال که‌مالی زاده سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر یان کرد و له لایه‌ن نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئیبراهیم زێوهیییهوه ، پێشوازییان لێ کرا.
له‌و دانیشتنه دوو قۆڵییه‌دا کۆمه‌ڵێک پرس و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به کورد به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وبه‌تایبه‌ت چه‌ندوچۆنی پێوه‌ندی نێوان حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ، رێکارو مێکانیزمی لێک نێزیک‌تر کردنه‌وه‌ی زیاتری تواناکانی حیزبه‌کان له راستای پێک هێنانی خاڵێکی هاوبه‌ش بۆ ده‌رباز بوون له دیفاکتۆی مه‌وجوود و چۆنیه‌تی وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی جم‌وجۆل و چالاکی و خه‌باتی هێزه‌کانی سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه و نێوخۆی کوردستان، هاتنه به‌ر باس و هه‌ڵوه‌سته‌یان له سه‌ر کرا.
بابه‌تی کۆتایی دانیشته‌که دۆخی سیاسی ئێران و به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی سه‌رۆککۆماری و شورای شار‌و گونده‌کان له ئێران و هه‌ر وه‌ها هه‌ڵوێستی حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران و ئاکام و ده‌رهاویشته‌کانی بوو