سزای ئێعدامی هاووڵاتەییەکی خەڵکی شاری شنۆ سەرەڕای داوکارای ناوبراو بۆ پێداچوونەوە کردن بەڵام ئەو حوکمە وەک خۆی ماوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی ومافی مرۆڤی کوردستان دوای دەرچوونی سزای ئیعدام بۆ هەدایەت عەبدوڵاپوور لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ و، هەروەها سەپاندی سزای زیندانی دوور و درێژ بۆ دە کەسی دیکە کە لە گەڵ ناوبراو دەسبەسەر کراون تائێستا سەرەڕای ئیعترازی دەسبەسەرکراوان هیشتیا نەشکاوە.
ساڵی ڕابردوو لە رەشبگیریەکدا چەندین کەس خەڵکی گوندەکانی شنۆ لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی رێژیمەوە دەسبەرکران و لە ئاکامدا دەزگای قەزایی بۆ هەدایەت عەبدوڵلاپوور حوکمی ئێعدامی بڕاوەو چەند کەسی دیکەش بە ناوەکانی حاسڵ عەزیزی و محەممەد زاهیر فەرامەرزی، یەعقووب بائەکرەم، فەتاح پوور ئەحمەد، جەلال مەحموودی،لوقمان ئەمینی، لوقمان عەزیزی، جەلال مەسرووری، سدیق بائەکرەم بە زیندانی دوورودرێژ مەحکووم کران.
دەسبەسەرکردنی ئەو دەکەسە بۆ شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان تیمی پێشمەرگەو هێزەکانی سپای پاسداران لە قەرەسەقەڵ دەگەڕێتەوەو کە لە ساڵی ٩٥ی هەتاویی هاتە ئاراوەو ئەمە لە کاتێکدایە چەند کەس لە دەسبەسەرکراوان لە کاتی ئەو رووداوەدا لە ماڵ نەبوون.
پێشتر دایکی هەدایەت عەبدوڵڵاپوور گوتبووی کوڕەکەی من بێ تاوانەو، ئەگەر حوکمەکەی نەگۆڕن لە بەر فەرمانداری شاری شنۆ خۆی دەسوتێنی.
ئەم یازدە کەسە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرکراون .